plus4
berî 1 saet
ترەمپ چاوپێکەوتنێکی قوباد تاڵەبانی شێر دەکاتەوە
دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سایتی بریتبارت نیوز ئەنجامدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چاوپێکەوتنەکەی لە سۆشیال میدیای ترووس دووبارە شێرکردوەتەوەو نووسیوێتی «سەرکردەیەکی کورد».
قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت، ترەمپ مامۆستایه له رێککەوتندا و دەتوانێت رێککەوتنێکی گەورە ئهنجام بدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران و بووژانەوەی ئابووری لە سەرانسەری جیهان.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئێمە زۆر ڕاشکاو بووین لەگەڵ هەموو لایەنەکان کە نابێت کوردانی رۆژهەڵاتى کوردستان وەک ئامرازێک بۆ ڕووخاندنی ڕژێم لە ئێران بەکاربهێنرێن، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژکردنیان و دەستخۆشی لە ترەمپ کرد کە درکی بەو ڕاستییە کردووە.




