Plus4
berî 1 saet
راگەیەندراوێک لە ئیدارەی گەرمیانەوە:
🔶 شەوی رابردوو (٢٠٢٦/٥/٨)، لە رووداوێکی نەخوازراودا، چەند گەنجێک لەناو شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە ماتۆڕسکیل رێگە لە پاسێکی گەشتیارانی پارێزگاکانی عێراق دەگرن و هێرشیان دەکەنەسەر.
🔶 ئەو کارەی کردوویانە پلان بۆ داڕێژراو نەبووە و هەڵسوکەوتێکی شەخسی خۆیان بووە.
🔶 ئەو جۆرە کارانە زۆر نەشیاون و دورە لە کلتوری شاری کەلار و گەرمیان لەکاتێکدا خەڵکی ناوچەکە بە میوان دۆست ناسراون.
🔶 خودی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستبەجێ هاتووەتە سەر هێڵ و بەفەرمانی بەڕێزیان هەر پاش رووداوەکە لایەنە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان هەستاون و ئەو ژمارە گەنجە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیرکراون و لێکوڵینەوە لە روودوەکە دەکرێت و رێکاری یاسایی پێویست دەگیرێتەبەر.
🔶 وەکو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، داوای لێبوردن دەکەین لەو خوشک و برایانە کە لە پاسەکە بوون.
🔶 دڵنیایی دەدەین بەهەمووان کە هیچ جۆرە هەڵسوکەوتێکی لەو جۆرە رووناداتەوە چونکە ئەوە لەنەریت و کەرەمی گەرمیانییەکان ناوەشێتەوە.




