سەدر
Plus4
berî 1 saet

موقتەدا سەدر بۆ عەلی زەیدی: ئەوانەی باڵی چەکداریان هەیە دوریانخەوە

 

 

موقتەدا سەدر لەپەیامێکدا بۆ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەڵێت: حکومەت ئەرکێتی گروپە چەکدارەکان بگۆڕێ بۆ دامەزراوەی مرۆیی و ئەوەشی رەتیدەکاتەوە بە دەرچوو لەیاسا هەژمار بکرێت.

 

موقتەدا سەدر دەشڵێت: ئەگەر گروپەکانی تر پابەندبون ئەوە منیش لیوای ( یوم موعود ) هەڵوەشێنمەوەو (سەرایا سەلام)یش رادەست دەکەم.

 

داواش دەکات ئەوانەی باڵی چەکداریان هەیە دەربخرێنەوەو کار بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی عێراق بکرێت.

 

موقتەدا سەدر؛ ئەوەش دەخاتەڕوو کە رازی نییە هیچ کەسێک رەوتی شیعی لەکابینەی حکومەتدا بێت و هیچ وەزیرێکیش نوێنەرایەتی ئەوان ناکات