نەخۆشخانەی نەسر
Plus4
berî 1 saet

هۆکار وەستانی کارەکانی نەخۆشخانەی نەسڕ 

 

دوێنێ نەخۆشخانەی نەسڕ لەکەرکوک کەتایبەتە بە منداڵبوون و نەخۆشییەکانی ژن و منداڵان کارەکانی ڕاگرت و plus4 هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات .

 

سەرچاوەیەک لە نێو نەخۆشخانەی نەسڕ بە plus4ی راگەیاند، دوێنێ بەهۆی لەکارکەوتنی موەلیدەی کارەباوە نەیانتوانیوە هیچ نەشتەرگەرییەک ئەنجامبدەن.

 

وتیشی ئەمڕۆ موەلیدەیەکی نوێ بۆ نەخۆشخانەکە دابینکراوەو دەستکراوەتەوە بە پێشوازیکردن لە نەخۆش و ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

 

ئەوەشی خستەڕوو تەنها ئەمڕۆ نزیکەی 30 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکە ئەنجامدراوە و بەشێکی زۆریان نەشتەرگەری منداڵبوون بووە.