Plus4
berî 1 saet
هەرێم کەمال ئاغا: یەکێتی لەکوردستان و بەغداش هاوپەیمانێتیی لەگەڵ نەوەی نوێدا هەیە
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕاستە تائێستا بەنووسراوی فەرمی ئەوە ڕانەگەیاندراوە، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەرێمی کوردستان و بەغداش هاوپەیمانێتیی لەگەڵ نەوەی نوێدا هەیە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغدا وتیشی: لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە، بەشە مافی یەکێتی لەبەغد هەرچەند بێت، دەتوانین بەپێی ڕێککەتن لەگەڵ نەوەی نوێدا، ژمارەیەک پۆستیان پێبدەین، جا ئەو پۆستانە لەوەزارەتەکان بێت یاخوود جێگری وەزیرو بەڕێوەبەرایەتییەکان.




