چوارچێوەی هەماهەنگی
Plus4
berî 1 saet

چوارچێوەی هەماهەنگی بیرۆکەی دروسکردنی وەزارەتێکی نوێی هەیە، بۆ ئەوەی سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دەرەوە لای پارتی دەمێنێتەوە، کەچی دۆسیەی کاروباری دەرەوە نیوەی دەکەوێتەوە دەست شیعە.

کازم شەممەری سەرۆکی فراکسیۆنی خەدەمات لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە دروست دەکرێ، چونکە شیعە هەست بە مەزڵوومیەت دەکەن بەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەلای برایانی پارتی بووە، بەداخەوە نیشتمانیانە رۆڵیان جێبەجێ نەکردووە.