plus4
berî 1 saet
بۆ ئەوانەی ریعایەیان هەیە
سێ رۆژتان لەپێشە ئەگەرنا موچەکانتان دەبڕێت
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رێنماییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە تێیدا داوا لەو کەسانە دەکات کە هاوکاری مانگانەی چاودێری کۆمەڵایەتی (ريعايه) وەردەگرن و تائێستا داتاکانیان نوێنەکردوەتەوە ، لەماوەی سێ رۆژدا ژمارەی کارتی نیشتیمانیان لە رێی پلانفۆڕمی “مظلتي” تۆمار بکەن و بەپێچەوانەوە موچەکانیان دەبڕدرێت .
دەشڵێت ، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 900 هەزار کارتی نیشتیمانی لەو پلانفۆڕم تۆمارکراوەو (127,770) سودمەندبوو تا ئێستا ژمارەی کارتی نیشتیمانییان تۆمار نەکردووەو لە ماوەی سێ رۆژدا دەبێت لەو پلانفۆڕمە تۆماری بکەن




