سەردانی
berî 1 saet

پارتی دەیەوێت بگەڕێتەوە بەغداد و بۆ ئەوەش پشتی بە نێچیرڤان بارزانی بەستووە

 

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبەغداد سەردانی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات و پشکی پارتی لە حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕواندەکرێت نێچیرڤان بارزانی کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتیشە ، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و چۆنێتی بەشداریکردنی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکاندا تاوتوێ بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پارتی بەهەمان شێوە داوای وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو جێگری سەرۆک وەزیرانی کردووە.

لەماوەی رابردوودا پارتی بەناوی بایکۆتەوە گوایە میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان بەدڵ نەبووە، بەغدادیان جێهێشت و گەڕنەوە هەولێر، بەڵام هەر زوو لەگەڵ دیاریکردنی عەلی زەیدی وەکو کاندید سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بڕیاریاندا بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە بەغداد و داوای وەزارەت و چەند پۆستێکی دیکە بکەن.