بیتکۆین
plus4
berî 10 saet

مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی و فۆڕێکسی قەدەغەکرا

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامەڵەکردنی بە دراوی ئەلیکترۆنی و فۆڕێکسی قەدەغەکردو هۆشداریشیدا، هەر کۆمپانیایەک لەو بوارە دا کار بکات، دادەخرێت و رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رونیکردوەتەوە لەبەر رۆشنایی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بپارێزێت، مامەڵەکردن بەو دراوانەوە قەدەغەیە

دەشڵێت، هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ مۆڵەتی فەرمیی نییە، بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانە دا قەدەغەیە.