ئاو و هەوا
Plus4
berî 2 saet

لەبەیانییەوە باران بارین دەستپێدەکاتەوەو پلەکانی گەرما دادەبەزن

 

ئاراس جەبار؛ شارەزای بوواری كەشناسی ڕایگەیاند: لە 24 كاتژمێری داهاتوودا، پێشبینیی تاوە باران و هەورە برووسكە لەچەند ناوچەیەكی پارێزگای کەرکوک و هەرێمی كوردستان دەكرێت.

دەشڵێت: ڕێژەی بارانەکەش لەشوێنێك بۆ شوێنێكی تر جیاواز دەبێت.

ئەو کەشناسە دەڵێت: لەبەرەبەیانی سبەی دووشەممەوە بۆ نیوەڕۆ، تاوە باران و چالاكبوونی هەورە بروسكە لەزۆرێک لەناوچەكانی سنوری پارێزگاکانی کەرکوک و بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 4 تا 5 پلە نزمدەبنەوە.

سەبارەت بەڕێژەی باران بارینیش دەڵێت: بەجیاوازی شوێنەكان لەنێوان 1 میلیمەتر تا 15 میلیمەتر دەبێت.