Plus4
berî 1 saet
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی رەفعەت عەبدوڵاو ئاسۆ مامەندو رێبوار تەها دەکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ سوپاس و ستایشی رەفعەی عەبدوڵا و ئاسۆ مامەندی کرد بەهۆی ئەو رۆڵەی لە خزمەتکردنی کەرکوک دەیگێڕن و هەمووان ستایشیان دەکەن کە ئەمە بۆ یەکێتی مایەی سەربەرزییە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال گەورەترین خزمەتیان کردووە.
ئەو قسانەی سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان کردوێتی لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی و رێبوار تەها، ئەندامی سەرکردایەتی کۆبووەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و خزمەتە بەردەوامەکانی رێبوار تەهای کردووە کە بە دڵسۆزی و بەبێ جیاوازی خزمەتی کەرکوک و کەرکوکییەکان دەکات و وتی، شانازی دەکەین کە گەنجی لێهاتووی وەک ئێوە لە ریزەکانی پێشەوەی یەکێتیدان و بەڕێزتان لە هەر پێگە و پۆستێکی حیزبی و حکومیدا بن، پاڵپشتی تەواوەتی بافڵ جەلال تاڵەبانیتان هەیە.




