plus4
berî 2 saet
وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەکردنی نەوت لەفیشخابوور - جەیهان بە یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا دەستپێدەکاتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: نۆژەنکردنەوەی بۆریی نەوتی خاوی فیشخابوور – جەیهان
گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.
دەشڵێت: ئامانجی پرۆژەکە بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنی وڵاتە، وەزارەتەکە هۆکاری دواکەوتنی کارکردنیشی بۆ ڕێکارە تەکنیکییەکان گەڕاندەوە.
لەوبارەیەوە ساحب بەزون؛ وتەبێژی وەزارەتی نەوت دەڵێت: بۆرییەکە تووشی هیچ کێشەیەک نەبووە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر پشتگوێخراوەو لەکاتی شەڕی د11عـ.ـشدا زیانی بەرکەوتووەو پێویستی بەپشکنین و چاککردنەوە هەبوو.
ڕوونیشیکردەوە: بۆرییەکە بەتوانای 600 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا دەستپێدەکات و پاشان دەگاتە یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەناردەکردن.




