plus4
berî 1 saet
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر:
نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق هیوای باشترین بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی زەیدی دەخوازێت، لە میانەی کارکردنیدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی هەبێت بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر. پاڵپشتی لە خەڵکی عێراق دەکەین لە ئاواتخواستنیان بۆ ئامانجە هاوبەشەکانی پاراستنی سەروەریی عێراق و چەسپاندنی ئاسایشێک کە خاڵی بێت لە تیرۆر و هەروەها بونیادنانی داهاتوویەکی خۆشگوزەران کە ببێتە مایەی سوودی بەرجەستە بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی.




