Plus4
berî 1 saet
هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر بارەگاکەی ئەبو درع
هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکەی ئەبو درع لە ناوچەی سەدر و دەست بەسەر دەیان چەکی مامناوەندو قورسدا گیراوە.
هاوکات فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ئەبو درع دەرکرا.
ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە هات کە کوڕو لایەنگرانی ئەبو درع هەڵیان کوتایە سەر فەرمانگەیەکی شارەوانی لەبەغدادو بەزەبری هێز ویستیان ئیمزای گرێبەستی موڵکێکیان پێ بکەن کە خاوەنداریەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت و ئەمیندارییەتی بەغداد، هەروەها وشەی ناشرینش دژی کورد بەکاردەهێنن.
هاوکات سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر بڕیاری دەرکردنی بۆ ئەبو درع و 10 کەسی دیکە لە شوێنکەوانی دەرکرد کە پێکدێن لە براو کوڕو کوڕەزای ئەبو درع.




