شاهۆ
plus4
berî 2 saet

كەركوك پێویستی بە خوێنی نوێ و لاوی نوێ هەیە

 

شاهۆ نەجم کەرکوکی؛ کادیری دیاری پارتی و کاندیدی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: كەركوك پێویستی بە خوێنی نوێ و لاوی نوێ هەیە.

جا نازانرێت مەبەستی ئەم بابەتەی ناوبراو چییە یاخوود ڕووی دەمی ئاراستەی کام بەرپرسی نێو حزبەکەی کردووە.

🔸 دەقی نووسینەکەی شاهۆ نەجم کەرکوکی:

ئەم قەڵغانی ڕێزلێنانە شانازیەکە بۆ هەموو كەركووكییەكان تەنها بۆ من نییە، قورسایی ئەم قەڵغانە متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی پارتیمان و بەتایبەتی بەڕێز هیوا ئەحمەد مستەفا؛ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێكخستنی پارێزگای كەركووك- گەرمیانە.

کەرکوک پێویستی بەخوێنی نوێ و كەركوكیانە هەیە بۆ دەسپێکێکی نوێ و بە لاوی نوێ هەیە خزمەت بەشارەكەیان بكەن.

بەڵێن دووپاتدەكەینەوە وەك كوڕە پێشمەرگەیەك، هەمیشە لەخزمەتی پێشمەرگەو بنەماڵەی شەهیدان و پیرو گەنجی شاری كەركوك دەبین و پێكەوە دەستپێكی نوێ و داهاتوویەكی گەشتر بونیاد دەنێین.

كەركوك پێویستی بەخوێنی نوێ و لاوی نوێ و كەركوكیانە هەیە.

شاهۆ نەجم کەرکوکی