موچە
plus4
berî 2 saet

خالید شوانی: سودانی و تەیف سامی ڕازیبوون بەخەرجکردنی مووچەی مانگی 4

 

خالید شوانی؛ وەزیری دادی عێراق بەمیدیای پارتی ڕاگەیاند: لەدوای کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ هەر یەک لەمحەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بەمووچەی هەرێم قسەم کرد، ئەوانیش ڕازیبوون بەخەرجکردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم.

خالید شوانی؛ وتیشی: سودانی و تەیف سامی پێیانڕاگەیاندووە: ڕەچاوی دۆخەکە دەکەین و مووچەی مانگی 4 خەرجدەکەین، بەڵام لەبەرامبەردا ئەوەی پێویستە تەواوکردنی ڕێکارو جێبەجێکردنی ئەرکەکانە لەلایەن هەرێمەوە.

وتیشی: سودانی تێگەیشتنی بۆ ئەوە هەبووە کە بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستاوە، هەرێم بۆ ئەم مانگەش ناتوانێت 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات بۆیە بەکەمتر لەو بڕە ڕازیبوون.

سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: گەر ئەم هەفتەیە ئەوەی هەرێم وەک داهاتی ناوخۆ کۆیکردووەتەوە ڕادەستی بکات، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 4 خەرجدەکرێت.