plus4
berî 1 saet
ئەوانەی بەبێ دەنگی بۆ ژیان دەجەنگان
شەوی رابردوو بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان ساتەوەختێکی ناخۆش بوو؛ بەڵام دڵسۆزی و مرۆڤایەتی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی ئازادی جێی سەرنجی هەموان بوو.. ئەوان بەبێ دەنگی لەنێو هاوارو ناڵەی سەدان کەسدا بۆ گەڕانەوەی ژیان دەجەنگان.
دکتۆر بەڵێن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی بە جلوبەرگی ژوری نەشتەرگەرییەوە سەرپەرشتی وەرگرتنی قوربانیانی روداوە گەورەکەی کەرکوکی دەکرد.
خۆی چاودێری دۆخی تەندروستی یەک بە یەکی بریندارەکانی دەکرد بە سوتاوەکانیشەوە.
پزیشک و پەرستارو کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەپێناو رزگارکردنی ژیاندا دەجەنگان و تەنها دەیانویست هیوا بۆ ئەو ئازارە گەورەیە بگەڕێننەوە کە لەدڵی خەڵکی کەرکوکدا بوو.
ئەوەی شەوی رابردوو رویدا پێی وتین هێشتا مرۆڤایەتی زیندووە.




