ژیان
plus4
berî 2 saet

تا درەنگانی شەو باوک و دایکێکی پەککەوتەی سەرجێگا چاوەروانی گەڕانەوی کچەکەیان بون ، بەڵام تەرمەکەی گەڕایەوە... ئەمشەو ئەو باوک و دایکەی بونە بێکەس ترینی ئەم گەردوونە.

ژیان عادل - ی تەمەن ٤٦ ساڵ ئێوارەی ئەمڕۆ لە روداوەکەی گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک گیانی لە دەستدا .

ژیان فەرمانبەری هەرێم بوو ، لە گەڵ دایک و باوکیدا دەژیا ، بۆ خۆی سەرچاوەی بژێوی و بەخێوکەرو چارەسەرکردنیان بوو ، چونکە هەردوکیان نەخۆش و پەککەوتەی سەر جێگان.

بە داخەوە لە روداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڵ پێنج کەسی تر گیانیان لەدەستدا