منسور
plus4
berî 1 saet

کۆشکەکەی مەنسوڕ بارزانی دەستیبەسەرداگیرا

 

وەزارەتی دادی ئەمریکا بەفەرمی دۆسییەی کۆشکەکەی مەنسوڕ بارزانی ئاشکراکرد کە لە دادگای مەدەنی کالیفۆرنیا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراوە دەستبەسەریدا بگیرێت.

 

سکاڵاکارەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرپرسانی کۆمپانیا بەڵێندەرەکە ڕێککەوتوون لەسەر پێدانی بەرتیل بە بڕی 0.25 دۆلار بۆ هەر لیترێک بە مەنسور بارزانی، کە بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگەیە، لە بەرامبەر دەستڕاگەیشتنی تەنها بۆ گەیاندنی سووتەمەنی فڕۆکە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سوپای ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان، و سەدان ملیۆن دۆلاریان لەژێر گرێبەستەکانی ئاژانسەکە وەرگرتووە.

 

 لە هەمان ماوەدا، ڕێگری لە ڕکابەرەکانی ئەو بەڵێندەرە کراوە کە بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ گەیاندنی سووتەمەنی فڕۆکە.

 

وەزارەتی دادی ئەمریکا دەڵێت، نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار لەو پارانە لە هەژمارەکەی بارزانییەوە گواستراوەتەوە بۆ کڕینی کۆشکەکەی بێڤەرلی هیڵز و هەروەها نۆژەنکردنەوە و باشترکردنی خانووەکە لە ساڵی 2019 تا 2022.

 

لەکۆتایدا وەزارەتی داد باسی لەوەشکرد، ئەم کەیسە لەلایەن نوسینگەی واشنتۆنی ئێف بی ئای خزمەتگوزاری لێکۆڵینەوەی تاوانکاری بەرگری، و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری، لێکۆڵینەوەی تێدا کراوە.