Plus4
berî 1 saet
سەڵاحەدین دەمیرتاش باس لەرودانی گۆڕانکاری گەورە دەکات لە تورکیا
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری زیندانیکراوی هەدەپە لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئێستا خەباتی دیموکراسی دەستی پێ کردووە و گۆڕانکاری زۆر گەورە لە تورکیا بەڕێوەیە و ڕوو دەدەن.
ئەم پەیامەی دەمیرتاش لەلایەن ئەندامانی ئەو شاندە هاوبەشەی 12 پارتە سیاسییەکەی تورکیاوە خوێنرایەوە کە ئەمڕۆ سەردانی دەمیرتاشیان کرد لە گرتووخانەی ئەدرینە
دەمیرتاش ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەوان لەزیندان ڕۆژ ناژمێرین بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن، بەڵکو هەڵوێستی سیاسیان وەک ئەو کاتەیە کە راپێچی زیندان کراون.
ئەوەشی دووپاتکردوەتەوە، گەورەترین ئامانجیان ڕاگرتنی شەڕو و گیانلەدەستدانی خەڵک بووە.
وتوشێتی، ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەیکەن.



