کوژراوەکان
plus4
پێش ٢ ساڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند : بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئوم ڕەبەعەین لە نەینەوا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تەلکێف توانییان دۆسیەی کوشتنی دووخانمی خوشک ئاشکرا بکات و دوو تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکەش دەستگیر بکات.  



دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوەکە، دوو تۆمەتبارەکە دانیان بەوەدا ناوە کە یەکێکیان خۆی کردووە بە پارێزەر و فێڵی لە دووخانمەکە کردووە و بڕێکی زۆر پارەی بە شێوەی گوژمەی جیاواز جیاواز لێ وەرگرتوون لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری زیندانیکردنی هاوسەرانی ئەو دوو خانمە ئازادکردنیان لە بەندینخانەیەکی بەغدا.  



دەشڵێت، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوتووە درۆ و فێڵ دەکەن، دوو خانمەکە داوای پارەکانیان دەکەنەوە و هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکەن، بۆیە دوو تۆمەتبارەکە جارێکی ترخانمەکان هەڵدەخەڵەتێنن و دەڵێن وەرن بۆ بەغدا تاوەکو مێردەکانتان ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە.  


وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، بەڵام هەر لە موسڵ دوو تۆمەتبارەکە ژەهریان خستۆتە ناو خواردن و خواردنەوە بۆ دووخانمەکە و بە بەردیش لە سەریان داون، هەروەها لە نزیک بەنداوی موسڵ لاشەکانییان سوتاندوون بۆ شاردنەوەی نیشانەکانی تاوانەکە.