ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
پەرلەمانتار غەیس رەعد لەدانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: توشی شۆكتان دەكەم ئەگەر پێتان بڵێم نەخۆشی قۆڵۆن لەنێو خەڵكی عێراق بەشێوەیەكی ترسناك بڵاوبوەتەوە و بەشێكی زۆریشی بوەتە شێرپەنجە.
دەشڵێت: هۆكاری بڵاوبونەوەی قۆڵۆن بەو شێوە ترسناكە بەهۆی پیسبونی ئاوی خواردنەوەی ماڵانەوەیە و بە تێكەڵی لەگەڵ ئاوی ئاوەڕۆ دەگاتە بەردەستی هاوڵاتی و هەڵگری بەكتریای قۆڵۆنە.
ئەو پەرلەمانتارە كە لەبنەڕەتدا پزیشكە، زانیاری ئەوەش دەخاتەڕوو كە پێشتر وایزانیوە تەنها لەشارەكەی خۆیەتی بەڵام بۆی دەركەوتووە لەسەرتاسەری عێراق وایە و داوا دەكات لیژنە پێكبهێنن و بەدوداچون بكرێت و چارەسەر بكرێت.




