Plus4
berî 1 saet
🔻ئەمریکا هەموو هەماهەنگییەکی لەگەڵ بەغدا هەڵپەسارد
کەناڵی عەرەبییە ئاشکرای دەکات؛ لایەنی ئەمریکی کۆبونەوەو هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان لەگەڵ بەغدا هەڵپەسارد.
دەشڵێت: ئەمریکییەکان جیا لەهەماهەنگییەکان، پارەدارکردن و پاڵپشتی دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقیشیان راگرتووە و چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و رادەستکردنی تۆمەتبارانی هێرشی سەر باڵیۆزخانەو بنکە سەربازییەکان دەکەن.
ئەمەش دوای سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس دێت بۆ بەغدا.
ئەمڕۆیش باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوایکرد هاوڵاتیانی سەردانی عێراق نەکەن و باسی لەوەشکرد کە دامەزراوەی فەرمی هەیە پشتیوانی گروپە چەکدارەکان دەکات.




