Plus4
berî 1 saet
عێراق كڕین و فرۆشتنی خانوو بە دۆلار قەدەغە دەكات
دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنانی عێراق بڕیار دەدات لە مامەڵەی كڕین و فرۆشتن و بەكرێدان و قیستی یەكەی نیشتەجێبوون لەكۆمەڵگەكانی نیشتەجێبون كە پڕۆژەی وەبەرهێنان، دەبێت تەنها مامەڵە بە دراوی عێراقی بكرێت.
دەشڵێت، هەر كەسێك مامەڵە بە دراوی بیانییەوە بكات، روبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت.
وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە رۆژنامەی سەباح -ی راگەیاندووە: بڕیارەكە بۆ پشتیوانییە لە دیناری عێراقی و جێگیركردنێتی بەرانبەر دۆلارو دراوە بیانییەكانی دیكە، بەتایبەتی لەم دۆخەی ئێستا كە شەڕو ناكۆكی ناوچەكەی تەنیوە.





