Plus4
berî 2 saet
مازم غەیب: خزمەتی زۆرەملێ لەئێستادا پێویست نییە
مازن غریب ئەندام لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا جێبەجێكردنی پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ پێویست نییە و عێراق لە ئێستادا لەقورسترین دۆخیدایە لەڕووی ئەمنی و ئابورییەوە .
وتیشی، پێویستە لەجێی ئەو پرۆژەیە، لەئێستادا دامەزراوەی سەربازیی عێراق لەڕووی لۆجستی و تەكنەلۆژییەوە دەوڵەمەند بكرێت.
مازن غریب لە لێدوانێكیدا بۆ plus4 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئاسمانی عێراق تەنراوە بە درۆن بەڵام وەكو دامەزراوەی سەربازی توانای ئەوەی نییە یەك درۆنیش بخاتەخوارەوە، بۆیە دەوڵەمەندكردنی وەزارەتی بەرگری عێراق لەڕووی لۆجستی تەكنەلۆژییەوە گرنگ و پێویست ترە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت لەچوارچێوەی ئەو یاسایەدا یەك ملیۆن گەنجی عێراقی پەیوەندی بەدامەزراوەی سەربازییەوە بكەن ئەمەش بودجەیەكی زەبەلاح و موچەی مانگانەی دەوێت.




