عوسمان
plus4
berî 1 saet

پەرلەمانتار عوسمان شەیبانی: سودانی و دوو سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی دانیشتنەکەیان پەكخست

 

عوسمان شەیبانی؛ ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: ئەوەی بەخولی دووەمەوە چەسپیوە کە مەبەستی لێی (سودانى)یە، لەگەڵ دوو سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی، دانیشتنەکەی ئێوارەی ڕابردووی چوارچێوەی هەماهەنگییان پەکخست.

دەشڵێت: ئەم هەوڵەش بۆ کڕینی کات و کردنەوەی دەرگایە بەڕووی دەستوەردانی دەرەکی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای دووجار دواخستنی، بڕیاربوو ئێوارەی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی ناكۆكییەكان تائێستا نەیانتوانیوە كۆببنەوەو کاندیدێکی یەکلاکەرەوە دەستنیشان بکەن.

چوارچێوەکەش تەنها یەك هەفتەی لەبەردەمدایە بۆ پێشكەشكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران بەسەرۆك كۆمار بۆ ڕاسپاردنی بەپێكهێنانی حكومەت.