plus4
berî 1 saet
ئەو کەسەی تەقەی لەئاڵاو سیمبولی کورد ڕۆژئاوای کوردستان کرد دەستگیرکرا
ئاسایشی ناوخۆی حەسەكە، دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کە تەقەی لەئاڵای ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، ناوی حسێن حەسۆیەو یەكێكە لەبەكرێگیراوانی ڕژیمی بەشار ئەسەدو ئێستای گرووپەكانی سەر بەدیمەشق.
ئاسایش دەڵێت: پاش ئەوەی لەشاری قامیشلۆ تەقەى لەئاڵاو سیمبولەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد، لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركرا.
ئاسایشی ناوخۆی ڕوژئاوا لەحەسەکە لەڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: حسێن حەسۆ هەوڵی تێكدانی پێكەوەژیانی داوە لەناوچەكە، بەوهۆیەوە دەستگیرکرا.
دەشڵێت: لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە دەستدرێژی دەکەنە سەر ئاسایش و سەلامەتیی گەلەکەمان.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە: دوای ئەوەی شوێنی ئەو کەسە دیاریکراو چاودێریی جموجۆڵەکانی کرا، هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی سەر بەهێزەکانی ئاسایشی گشتیی سوریا کرا.
دەشڵێت: ئۆپەراسیۆنێک کە کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان ئەنجامدرا، هێزەکانمان هەڵیانکووتایە سەر شوێنی حسێن حەسۆو دەستگیریان کرد، بەوردی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت تا دۆسیەکە بەتەواوی ئاشکرابکرێت و بخرێتە بەردەم دادگا تا بەپێی یاسا سزای خۆی وەربگرێت.




