شابەندەر
plus4
berî 3 saet

عیزەت شابەندەر: چوارچێوەی هەماهەنگی لەدیاریکردنی سەرۆک وەزیران شکستیهێناوە

 

​عیزەت شابەندەر؛ سیاسەتمەداری شیعە لەعێراق دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی تائێستا لەدیاریکردنی جێگرەوەی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران شکستیهێناوە.

شابەندەر وتی: بڕیارەکانی چوارچێوەکە لەنێوان تویتەکانی ترەمپ و سەردانەکەی قائانیدا ماوەتەوە.

​عیزەت شابەندەر؛ ئاماژە بەشکستی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات لەڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک بۆ جێگرەوەی سودانی و پێیوایە، ئەم شکستە نیشانەی کۆتاییهاتنی توانای ئەو هاوپەیمانییەتییەیە لەیەکلاییکردنەوەی ئەو ئەرکەدا.

​ڕوونیشیکردەوە: لەئێستادا بڕیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەنێوان دوو جەمسەردایە؛ لەلایەک تویتەکانی دۆناڵد ترەمپ و ڕێنماییەکانی باڵیۆزی ئەو وڵاتەو لەلایەکی تریشەوە سەردانەکانی ئیسماعیل قائانی؛ فەرماندەی فەیلەقی قودس و فەتوای تیمەکەی و نوێنەرەکانیان لەنێو گرووپە چەکدارەکاندا.

​جەختیشیکردەوە: هیچ ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووە درێژخایەنەی عێراق نییە، جگە لەوازهێنان لەپرۆژەی تائیفی و نەتەوەیی.

دەشڵێت: تەنها چارەسەر، لەئامێزگرتنی پرۆژەیەکی نیشتمانییە کە دان بەمافی حوکمڕانیی زۆرینەی نیشتمانیدا بنێت و لایەنەکانی ترێش ببنە ئۆپۆزیسیۆن.