plus4
berî 2 roj
نێچیرڤان بارزانی؛ بەیاوەریی کوڕەکەی لەگەڵ ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەپەراوێزی كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی توركیا كۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی؛ بەر لەدیدارەکە، ئیدریسی کوڕی بە ئەردۆغان دەناسێنێت کە لەگەڵ خۆیدا بردووی بۆ کۆڕبەندەکە.
هەر لەپەراوێزی ئەو کۆڕبەندەدا، نێچیرڤان بارزانی؛ لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە؛ بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: گولەر ههڵوێستی ههرێمی کوردستانی بهرز نرخاندووە که نهبووهتە بهشێک له شهڕو ئاڵۆزییهکانی ناوچهکه.
بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، وێڕای بینین و دیداری لەگەڵ ئەردۆغان و یاشار گویلەر، نێچیرڤان بارزانی؛ هەریەک لە ئەحمەد شەرع و میری قەتەرو سەرۆک وەزیرانی پاکستانیشی بینیوە.





