Plus4
berî 2 saet
🔻ئەمریکا 7 فەرماندەی گروپە چەکدارەکانی عێراقی خستە لیستی رەشەوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا 7 فەرماندەی گروپەکانی ( عەسائیب، سەید شوهەدا، حزبوڵاو نوجەبا )ی خستە لیستی سزاکانێوە.
فەرماندە سزادراوەکان بە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان تۆمەتبارکراون و هەموو سەروەت و سامانیان بلۆک دەکرێت.
فەرماندە سزادراوەکان بریتین لە:
1/ عەمار جاسم- فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەتائیب حزبوڵا
2/ رەزوان یوسف حەمید- حزبوڵا
3/ حەسەن زیاب حەمزە- بەرپرسی هەماهەنگی ئۆپراسیۆنەکانی حزبوڵا
4/ سەفا عەدنان سوید فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عەسائب لەسەڵاحەدین کە تۆمەتبارە بەتەقاندنی درۆن بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
5/ خالد جەمیل بەختارە- فەرماندە لەسەیدوشوهەدا
6/ سەعید کازم مخمیس/ فەرماندە لەسەیدولشوهەدا
7/ هیشام هاشم - راهێنەری سەربازی لەبزوتنەوەی نوجەبا




