جەمال کۆچەر
plus4
berî 2 saet

پەرلەمانتار جەمال کۆچەر: تا 6 مانگیتر عێراق و هەرێم دەتوانن بێ کێشە مووچە بدەن

 

جەمال کۆچەر؛ پەرلەمانتاری عێراق ئاشکرایکرد: تا ماوەی 6 مانگیتر، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم دەتوانن بێ کێشە مووچە بدەن بەمووچەخۆرانی خۆیان.

ئاشکراشیکرد: وێڕای ئەوەش سێکتەری بازرگانی و دەروازە سنوورییەکانیش لەمەترسیدان و گرانبوونی کەلوپەل و داڕوخانی نرخی دراوی عێراقی کاریگەریی خراپیان لەسەر دۆخی وڵاتەکە جێهێشتووە.

ئەوەشی نەشاردەوە کە نرخی کەلوپەل و پێداویستییەکان تا 30% بەرزبوونەتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی هەژاری لەوڵاتدا.

ناوبراو دڵنیاییشیدا کە تا 6 مانگیتر عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن بێ کێشە مووچە بدەن، بەڵام بەمەرجی بەردەوامبوونی هەناردەی نەوت و ناردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ عێراق.