دەرچوی زانکۆ
Plus4
berî 5 saet

گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت دیلەكانی پێشمەرگە بن

 

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن تیمە هونەرییەكانەوە گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەسنوری پارێزگای نەینەوا هەڵبدرێتەوەو گومان دەكرێت تەرمی پێشمەرگە دیلەكان بێت.

 

لەچوار ساڵی شەڕی د11عش، زیاتر لە 50 پێشمەرگە وەك دیل كەوتنە دەست ئەو گروپە چەكدارە و بەشێكیان گولە باران كران و بەشێكیش بێ سەروشوێنە، چارەنوسی تەرمەكانیشیان نادیارە.

 

پێشتریش لەقەزای حەویجەی باشوری كەركوك گۆڕێكی بەكۆمەڵ هەڵدرایەوە و گومان دەكرا تەرمی پێشمەرگەكان بێت.