موچە
plus4
berî 6 saet

مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم لەوادەی خۆیدا دابەشدەکرێت

 

مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم لەوادەی خۆیدا دابەشدەکرێتد. غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران لەوادەی خۆیدا دابەشدەکات بەهەرێمیشەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: سەوسەن خزەیر خەڵەف؛ بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم لەوادەی خۆیدا دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت.

ئاشکراشیکرد کە بەهۆی پڕنەکردنەوەی هەژماری من، کەس ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران ببڕێت و چارەسەری کێشەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین کردنیانە.

سەبارەت بەمووچەی 12 مانگی خانەنشینانیش وتی: تائێستا ئەو پارەیە تەمویل نەکراوە لەسەر ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمیش ئاشکرایکرد: بڕیاری حکومەتی عێراقی دەبێت مانگانە هەرێم 120 ملیار دینار بنێرێت، وەک داهاتی ناوخۆو ئەوەی ئەم مانگە ڕوویداوە چەند بەهانەیەک بووە کە هەرێم هێناویەتیەوە، دەبێت لەمانگەکانی داهاتوو 120 ملیار بنێرن.

سەبارەت بەشایستەی جوتیارانی هەرێم و عێراقیش وتی: لەئێستادا پارە تەرخان نەکراوە بۆ شایستەی جوتیاران و هەرکات پارە تەرخانکرا، ئەوا دەیخەینە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی تا دابەشیبکەن.