ئەنفال
plus4
berî 7 saet

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ نیسان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بۆنەی ٣٨ هەمین ساڵیادی ئەنفالەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتوەودەڵێت زامی قوڵی کارەساتی ئەنفال هەمیشە هانماندەدات بە وەفادارییەوە خزمەتی خەڵک و خاکەکەمان بکەین .

ئاماژەی بەوەشکردوە، تاوان و کارەساتی ئەنفال کە جینۆسایدکردنی گەلەکەمان بوو، برینێکی گەورەی سەر دڵمانە، ئازارێکە بۆ هەمیشە لەبەردەمیدا رادەوەستین و دەست لەسەر سنگ یادی لەدەستدانی ئازیزانمان دەکەینەوە