Plus4
berî 3 saet
ڕێبوار تەها: لەدڵەوە حەزدەکەم بچمە هەولێریش بەڵام ناتوانم چوونکە بایکۆتیان کردووین
ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، دوای سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جەختی لەهەماهەنگیی نێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک و سلێمانی کردەوە.
ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک وتی: حەزدەکەم بچمە هەولێریش، بەڵام ناتوانم، چوونکە بایکۆتیان کردووین.
ڕێبوار تەها؛ باسی لەپەیوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر کردو ڕایگەیاند: لەدڵەوە حەز دەکەم بچمە پارێزگای هەولێرو لەنزیکەوە لەگەڵیاندا دابنیشم، بەڵام هۆکاری سەردانی نەکردنم من نیم.
وتیشی: بەهۆی ململانێ سیاسییەکانی دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی کەرکوک، ئیدارەی هەولێر بایکۆتیان کردوون.




