Plus4
berî 2 saet
بەهۆی بڕیارێكەوە.. ژمارەیەك پۆلیسی كەركوك هەڕەشەی وازهێنان دەکەن
بەفەرمانی لیوا فەتاح خەفاجی، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك بەوەكالەت، 692 كارمەندی پۆلیسی گرێبەست، لەبنكەكانی پۆلیسەوە گواستراونەتەوە بۆسەر فەوجەكانی پۆلیسی ئامادە.
هەروەك 284 كارمەندی تری پۆلیس كە تەمەنیان هەڵكشاوە یاخوود نەخۆشییان هەیە، لەفەوجەكانی ئامادەو تەكتیكی و سواتەوە، دەگوازرێنەوە بنكەكانی پۆلیس.
ئەمەش ناڕەزایەتیی لای پۆلیسە گرێبەستەكان دروستكردووەو بەشێكیان لەحاڵەتی پێدانەچوونەوە بە بڕیارەكە، هەڕەشەی وازهێنان دەكەن.




