plus4
berî 2 saet
کۆتایی ئەم هەفتەیە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە
بەها ئەعرەجی سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانی سەر بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم هەفتەیە پێدەچێت چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بەمەبەستی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.
وتیشی، پرسی سەرۆک کۆمار یەکلایی بوەوەو ئیتر چوارچێوەی هەمانگیش دەبێت کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان پشتیوانی لەهەر کاندیدێک دەکەن کە چوارچێوەی هەماهەنگی دیاری دەکات.




