پێشوازی
Plus4
berî 2 saet

٧ئاسۆ مامەند بە ستۆرییەک وەڵام دەداتەوە

 

ئاسۆ مامەند؛ سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ لەستۆریی پەیجەکەی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتی بڵاوکردەوە کە یەکتریان لەئامێز گرتووە.

 

ئەمە دوای ئەو هەڵمەتە چڕەی سۆشیال میدیای پارتی دێت کە باس لەتێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئاسۆ مامەندو سەرۆکی یەکێتی دەکەن.

 

سەرچاوەیەکی نزیک ئاسۆ مامەند بە plus4ی ڕاگەیاند: دوای چاوپێکەوتنەکەی دوو هەفتەی ڕابردوو کە بەشێک لەحەقیقەتەکانی کاتی ڕیفراندۆمی ئاشکراکرد، پارتی بەڕاستەوخۆو لەڕێگەی پەیج و ماڵپەڕە سێبەرەکانییەوە، کەوتووەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆو چەواشەکاری لەدژی ئاسۆ مامەند؛ کە هیچیان ڕاست نین.