Plus4
berî 3 saet
فراکسیۆنی یەكێتی: سبەی بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەن و سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: سبەی بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەن و سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن.
🔸 فراکسیۆنی یەکێتی جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
🔸 بۆ تەواوکردنی گرنگترین شایستەی دەستوری کە خۆی لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا دەبینێتەوە.
🔸 ئەم مەلەفە کاتێکی پێویستیی بۆ یەکلاییکردنەوە وەرگرتووە.
🔸 نابێت پرسی نەبوونی سازان ببێتە هۆکار بۆ پەکخستن و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان کە کۆڵەکەی سەرەکیی کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت و سەقامگیری سیاسی و ئابوورین.
🔸 دواکەوتنی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار، کاروانی دەوڵەت پەکدەخات و دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی مەلەفە ئابووری و خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە.
🔸 هاووڵاتیانی عێراق چاوەڕوانن ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتییە دەستورییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییانەی دووچاری عێراق دەبنەوە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی لەئەستۆ بگرێت.
🔸 داوا لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین ئامادەی کۆبوونەوەکەی سبەی شەممە بن و سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن.




