Plus4
berî 3 saet
مەسعود بارزانی: پێداگریی هەندێک لایەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جێگەی قبووڵکردن نییە
مەسعود بارزانی؛ سەرۆکی پارتی لەبارەی بەشداریی پارتی لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەیامێکی بڵاوکردەوە کە بڕیارە سبەی هەڵبژاردنەکە ئەنجامبدرێت و ڕایگەیاند: ئەم پێداگرییەی هەندێک لایەن بۆ هەڵبژاردنەکە جێگەی قبووڵکردن نییە.
🔸 دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی؛ سەرۆکی پارتی:
پێداگریی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەسەر بەردەوامبوون لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە هاوکات هەندێکیتر بەردەوامن لەدواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، جێگەی قبوڵکردن نییە.
جەخت دەکەینەوە کە هیچ بەرکەوتەو ئیستحقاقێکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تا ئەو پرسە هاوکات چارەسەر نەکرێت، بەشێوەیەک کە هەموو لایەنەکان لەدانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبن.




