plus4
پێش ٢ ساڵ
رۆژی 10ى ئابى 2022 هاوپەیمانى چوارچێوەى هەماهەنگى راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە ، تێیدا داوا دەکات پەلە بکرێت لە یەکلاییکردنەوەى بەربژێرى سەرۆککۆمار و پێکهێنانى حکومەتێک خزمەتگوزارى و دەشڵێت:" پێویستە رێز لە دامەزراوەى یاسادانان و دادوەرى بگیرێت و پەکنەخرێت .
چوارچێوەى هەماهەنگى داواشی لە هاووڵاتییان کرد پاڵپشتیى هەنگاوە یاسایی و دەستوورییەکان بکەن بۆ پێکهێنانى حکومەت و بەرگرى لە رێچکە دیموکراسییەکان بکەن.