هەرێمی کوردستان
Plus4
berî 1 saet

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووەکەی سبەی پێنجشەممەی هەڵوەشاندەوە کە بەبۆنەی یادی روخانی رژێمی بەعسەوە ساڵانە دەکرێتە پشوو

 

هەرچەندە بە گوێرەی یاسای ژمارەی 17ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە لە دانیشتنی رۆژی 12ی5ی2003دا پەسەندکرا، لە ماددەی یەکەمدا بڕیاردراوە بەوەی رۆژی 9ی4ی هەموو ساڵێک بەبۆنەی رۆژی ئازادکردنی عێراق لە رژێمی دیکتاتۆری بکرێتە پشووی رەسمی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا و هەروەها لە ماددەی دووەمشدا هاتووە، هەر دەقێ پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایە بێت ناخرێتە بەرکار و لە ماددەی سێهەمیشدا دەڵێت، پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوکمەکانی ئەم یاسایە بخاتە بەرکار.

 

بەڵام، حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند سبەی پێنجشەممە دەوامی فەرمییەو پشوو نییە.