plus4
berî 2 saet
دوای 40 ڕۆژ لەوەستاندنی فڕۆکەخانەی کەرکوک دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئەمریکاو ئێران، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند.
بەو هۆیەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوکیش بڕیاریدا گەشتەکانی دەستپێبکاتەوە.
لەوبارەیەوە فڕۆکەخانەی کەرکوک، ئاشکرایکرد: هەرچەندە بڕیاربوو گەشتەکانمان تاڕۆژی هەینی داخرابێت، بەڵام دانانی خشتەی نوێی گەشتەکانمان ماوەی 2 بۆ 3 ڕۆژی پێدەچێت، دوای ئەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەستپێدەکەنەوە.




