plus4
berî 2 saet
بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوەو دۆخی کارەباو غاز ئاسایی دەبێتەوە
کۆمپانیای دانا غاز لەکێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی بە بەرهەمهێنانی غاز کردەوە.
بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەکە هەنگاو بەهەنگاو بەرزدەبێتەوە، بەمەش پێدانی کارەبای نیشتمانی بەتایبەت هاووڵاتیانی هەرێمی زیاد دەبێت و دێتەوە دۆخی جارانی.
بڕیاریشە تا 12 کاتژمێری تر ڕێژەی بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەکە بەتەواوی بەرزببێتەوە، ئەمەش وادەکات بارودۆخی پێدانی کارەبا بۆ هاووڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمیش ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش وادەکات دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.
وێڕای کارەبا، قەیرانی غازیش کۆتایی پێدێت و بەمزووانە دابەشکردنی غاز ئاسایی دەبێتەوە.




