سەدر
plus4
پێش ٢ ساڵ

 ئەمڕۆ چوارشەممە  ١٠ ی ئابی  ٢٠٢٢ موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە تویتێکدا داوا لە دەسەڵاتى دادوەرى دەکات تاوەکو کۆتایی هەفتەى داهاتوو پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە، بەو پێیەى "پێشێلکاریى دەستوورى" کردووە بەهۆى کۆتاییهاتنى وادەى دەستووریى تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار و رانەسپاردنى سەرۆکوەزیران .

 

 وە ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانی عێراق پێویست بە کۆبوونەوەى پەرلەمان ناکات و ووتی : "ژمارەیەک فراکسیۆن هەن کە دەستیان بە پشکپشکێنە و بەردەوامى گەندەڵییەوە گرتووە و گوێڕایەڵى داواکاریى گەل نابن بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان"