plus4
berî 3 saet
کاتژمێر 11ی شەوی رابردوو هێرشێکی چڕی موشەکی کرایە سەر چەند ناوچەیەکی بەغدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەراگەیەندراوێکدا وردەکاری ئەو روداوانەی خستوەتەڕوو و دەڵێت: بە موشەک و هێرشی ئاسمانی لەهەردوو بەشی کەرخ و رەسافەی بەغدا چەند شوێنێک کراونەتە ئامانج.
- بەشی کەرخ:
تاجی/ بەهۆی بۆردومانکتدنی بارەگایەکی حەشد؛ یەفسەرێک بەپلەی نەقیب و چوار کارمەند لەبازگەی شێخ عامر برینداربونە.
تاجی/ لەنزیک حوسێنیەی ئیمام مونتەزر موشەکێک کەوتووەو نەتەقیوەتەوە و دواتر پوچەڵکراوەتەوە.
عامریە/ موشەکێک کەوتوەتە سەر ماڵێکداو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهید بونە.
بەری رەسافە:
لەجەمیلە ئۆتۆمبێلێک سوتاوە.
لەشەقامی فەڵەستین خانویەک بۆردومان کراوە.
لەشەقامی مەغرب ئۆتۆمبێلێک سوتاوە.
لەشەقانی فەڵەستین نزیک بەشە ناوخۆییەکان موشەکێک کەوتوەو نەتەقیوەتەوە.




