amrica u iran
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 2 saet

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: بەیانی رۆژی چوارشەممە كاتێك بەخەبەردێن وەڵاتێك لەسەر نەخشە نەماوە بەناوی ( ئێران )، لەبەرانبەریشدا سوپای ئێران رایدەگەیەنێت: كاتژمێر 3:30 خولەكی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە دەبێت هەموو وەڵاتانی سەر زەوی بپاڕێنەوە تەنها لەپێناو راگرتنی ئەو شەڕەی دەستیپێدەكەین.
 

چاوی دونیا لەسەر ئێرانە و هاوڵاتیانی ناوچەكە خولەك بەخولەك دەیژمێرن، كەناڵەكان و سۆشیال میدیا سات بەسات هەڕەشەكانی ئەمریكا و ئێران لەدژی یەكتر دەگوازنەوە و هەردوكیان هەڕەشەی سڕینەوە لەیەكتر دەكەن.


دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: كاتژمێر 8ی شەوی سێشەممە بەكاتی ئەمریكا ( 3ی بەرەبەیانی چوارشەممە بەكاتی بەغدا ) مۆڵەتەكە كۆتایی دێت و دەبێت بەیانی رۆژی چوارشەممە خەڵك چاو بكەنەوە لەسەر نەخشە وەڵاتێك نەمابێت بەناوی ( ئێران ).

 


لەوەڵامدا سوپای پاسداران دەڵێت: ئەگەر ئەمریكا ( هێڵی سور ) ببەزێنێت، ئەوە هەموو وێستگەكانی كارەبا و پردەكانی ناوچەكە دەكەینە ئامانج و كارێك دەكەین تا ساڵانێكی زۆر، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی چاویان بە نەوت و غاز نەكەوێت.

سوپای پاسداران ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئارام گرتن و سنورو بەزەیی و رێزگرتن كۆتایی هات و دەبێت كاتژمێر 3:30 بەرەبەیانی بەكاتی تاران، وەڵاتان هەمویان تكا بكەن بۆ راگرتنی ئەم جەنگە.