تشيلي كيتلسون
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 2 saet

ئەبو موجاهد عەساف وتەبێژی حزبوڵای عێراق رایگەیاند: چێلی كیتڵسن خانمە رۆژنامەنوسی ئەمریكیمان ئازادكرد بەمەرجی چونە دەرەوە لەعێراق.

 

وتیشی، وەك رێزێك لە هەڵوێستە نیشتیمانپەروەرییەكانی سەرۆك وەزیران ئەو خانمە رۆژنامەنوسەمان ئازادكرد، ئەم هەلەش جارێكیتر دوبارە نابێتەوە.

 

رۆژی 31ی ئازاری 2026 چێلی كیتڵسن خانمە رۆژنامەنوسی بەرەچەڵەك ئەمریكی لەشەقامی سەعدونی سەنتەری شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە رفێندرا و گواسترایەوە بۆ ناوچەی جەرفولسەخر لەپارێزگای بابل.