هۆشداری
plus4
berî 2 saet

فەرماندەیەک بۆ سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە: باشترە بەرێزەوە بکشێیتەوە

 

لیوا روکن شوان شەمیرانی فەرماندە لەهێزی پێشمەرگە کە پێشتر فەرماندەی لیوای دوو بوو لەسنوری کەرکوک داوا لە فەریق روکن عیسا عوزێری سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە دەکات بەرێزەوە دەست لەکاربکێشێتەوە چونکە هەڵەی ئەمجارەی زیان بە کۆی پڕۆسەکە دەگەیەنێت.

- دەقی پەیامەکەی:

دۆستى دێرين كاك عيسى.

سڵاوت لێبێت

من و جەنابت لە مێژە ئاشناين و بيرمه لە ساڵی 2004 چاوەڕێ بووم کە بێیت و التحاق بكەيت بۆ كۆلێجى ئەركان له بغداد ئەوكات نەک بە عەرەبی كورديشت نەدەزانی بنوسیت.

گرفتەكه ئەوكات له ئاستى تاكه كەسى خۆت بوو، كه دۆستەكانت رێگايان پيشان داى له زۆر بابەت بێدەنگ بيت و به گوێت نەكردين.

بەڵام ئێستا ئەركى رەئيس ئەركان گەوره و ستراتيجيه.

ئەمەش له ناچارييەوه دەڵێم كه باشتره

بەرژەوەندى گشتى و نيشتمانى رەچاو بكەيت و بەرژەوەندى خۆت بخەيته لاوه و بەرێزەوه بكشێيتەوه.

چونكه هەڵەی ئەمجارەت كاريگەر دەبيت بۆ كۆى پڕۆسەكه.

دڵنياش به هەمووان ئەو ڕاستيانه دەزانن، هەنديك بۆ بەرژەوەندى خۆيان و هەندێك لەترسا و هەندێكى دى تاهەڵەى ديكەت بەسەردا رەت ببێت بێدەنگن. ئەم پەيامەى منيش وەک، هاوڕێى دێرينت وەرگره، ئەگەر نا من بەيدەبا نيم و تۆش پاشا، بەڵام رەنگه لێكچوون هەبێت.

لەگەڵ ڕێزم