کوژران
plus4
berî 2 saet

🔻 وێنەی ئەو دوو هاوسەرەی ئەمشەو بەدرۆن شەهید بوون

 

( موسا ئەنوەر زراری و مەژدە ئەسعەد)ی هاوسەری؛ ئەو دوو هاونیشتیمانیەن، ئەمشەو لەنێو ماڵی خۆیان لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهێرشی درۆنی شەهید بوون.

لەبارەی هێرشەکەوە دژەتیرۆری کوردستان ( پارتی ) دەڵێت: ئەو درۆنەی بەر خانوی ئەو هاونیشتیمانییە کەوتووە، بۆمبڕێژکراو بوو لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو.

پێشتریش پارێزگاری هەولێریش لەبارەی روداوەکەوە وتبوی: بەهۆی ئەو هێرشە درۆنیانەی کراونەتە سەر هەولێر؛ یەکێک لەدرۆنەکان لە گوندی زەرگەزەوی لە ناوچەی زرارەتی بەر ماڵێک کەوتووەو شەهیدی لێکەوتوەتەوە.